وادەی گەیشتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ عيراق ئاشكرا كرا

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، مانگی‌ ئادار یەکەم کاروانی ڤاکسینی‌ کۆمپانیای‌ فایزەر دەگاتە عیراق.


ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ لە وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عیراق رایگەیاند، لە مانگی‌ ئاداری‌ داهاتوودا یەکەم کاروانی ڤاکسینی‌ كۆرۆنای کۆمپانیای‌ فایزەر دەگاتە عیراق، کە بڕه‌كه‌ی 600 هەزار ڤاکسینه‌ و بۆ 300 هەزار کەس، بە دوو قۆناغ بەکاردەهێنرێت.

بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ لە وەزارەتی‌ تەندروستی‌ عیراق روونیشیکردەوە، "بۆ دابینکردنی‌ ڤاکسینی‌ کۆمپانیای‌ فایزەر پێویستیمان بە 208 ملیۆن دۆلار هەیە و کۆمپانیاکە پێشنیازی‌ فرۆشتنی‌ نۆ ملیۆن ڤاکسینی‌ بۆ عیراق کردووە، كه‌ نرخی هەر ڤاکسینێک بە 12 دۆلارە".

ریاز عەبدولئەمیر وتیشی، "مستەفا کازمی‌، سەرۆک وەزیران، رێنمایی‌ داوەتە وەزارەتی‌ دارایی‌ بۆ دابینکردنی‌ پارە بۆ کڕینی‌ ڤاکسینەکە".


AM:09:24:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 5376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت