لە مانگی رابردوودا 62 چەکداری سەربە تورکیا کوژراون
وێستگە نیوزـ
لە مانگی رابردوودا 62 چەکداری سوریی سەربە تورکیا لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی تورکیا و چەکدارەکانیان کوژراون و چوار ھاوڵاتی مەدەنیش گیانیان لە دەستداوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2020، راگەیاند:"لە رۆژی 1 تا 30 مانگی 11ی ئەم ساڵ، 62 چەکداری سوریی سەر بە تورکیا لە ناوچەکانی چڵه زەیتۆن و کانی ئاشتی کوژراون و چوار ھاوڵاتی مەدەنیش گیانیان لە دەستداوە".
ئاماژە بەوەشکردووە:" لە مانگی تشرینی دووەم بارودۆخی ئەمنی لەوناوچانە لە ئاستێکی خەرابدابووە و شەش رووداوی تەقینەوەش روویانداوە".
راشیگەیاندوە:" لە سەرجەمی 62 چەکداری سەر بە تورکیا، 52 لەو چەکدارانە لە ھێرشی نەناسرا و شەرڤانانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە کوژراون".
PM:08:55:02/12/2020
ئهم بابهته 1912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت