یەكەم كاردانەوەی پارتی سەبارەت بەخۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی سلێمانی


وێستگەنیوز-

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانی رایدەگەیەنێت، پشتگیری خۆپیشاندانەكان دەكەن ئەگەر لەلایەن حزبەوە نەقۆزرێتەوە، حكومەتی هەرێمیش موچەی فەرمانبەرانی نەبڕیوە، بەڵكو بەغداد بڕیویەتی.

فارس نەورۆڵی، وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لەسلێمانی بەوێستگەنیوزی ڕاگەیاند، ئەوان پشتگیری خۆپیشاندانەكان دەكەن ئەگەر بەشێوەی هێمنانە بەڕێوە بچێت و توندوتیژی لێنەكەوێتەوە، حزبە سیاسییەكانیش ئەو هەلە نەقۆزنەوە و لەبەرژەوەندی خۆیان ئیستیغلالی هاوڵاتیان بكەن.

ناوبراو روونیكردەوە "وەك بینیمان لەخۆپیشاندانەكانی پێشوودا ئیستیغلالی خەڵك كرا بۆ بەرژەوەندی خۆیان، بەتایبەت لەكاتی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكان و ئەم هەلە ئەقۆزنەوە و خەڵك بەكاردێنن".

وتەبێژی پارتی دەڵێت، خۆپیشاندان مافی ڕەوای خەڵكە، بەڵام مافی خەڵك لای حكومەتی بەغدایە، نەك حكومەتی هەرێم، حكومەتی بەغدا موچەی خەڵكی بڕیوە، نەك حكومەتی هەرێم.

ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی بەشێك لەهاوڵاتیان خۆپیشاندانیان كرد بۆ داواكردنی مووچە، هەر ئەمڕۆش حكومەتی هەرێم بڕیاریدا لەسبەینێوە مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ بەلێبڕینی 21%ەوە دابەش بكات.


PM:05:51:02/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 36632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت