دابەشكردنی مووچەی سبەینێ و لێبڕینی مووچە ئاشكرابوو


وێستگە نیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایدەگەیەنێت سبەینێ مووچەی وەزارەتی تەندروستییە بەلێبڕینی 21%.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە 3ی كانوونی یەكەم مووچەی وەزارەتی تەندروستی بە لێبڕینی 21% دابەش دەكرێت، بۆ پلە تایبەتەكانیش بەهەمان رێژە و میكانیزمی پێشووە.

ئەو راگەیەنراوەی دارایی و ئابوری لەكاتێكدایە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەسبەینێوە دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكەن.







PM:02:47:02/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 15540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت