مەسرور بارزانی: لە سبەینێوە دەستدەکەین بەدابەشکردنی مووچە


وێستگه‌ نیوز ـ

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاند، له‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 3ی كانوونی یه‌كه‌می 2020 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌ن.


مەسرور بارزانی راشیگه‌یاندووه‌: "لەم رۆژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق، مستەفا کازمی و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن".

ئاماژەشی بەوەداوە: "بەڵام ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر  پارەکەی بەغدا لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە".

مه‌سرور بارزانی وتوویه‌تی: "له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كه‌ین".


AM:10:39:02/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 18988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو