دوایین ئاماری هێرشه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ 20 كوژراو و بریندار زیادی كرد
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كه‌سێك به ئۆتۆمبیلێكه‌وه خۆی به‌ناو شه‌قامێكی شاری تریێر له رۆژئاوای ئه‌ڵمانیا كرد و هاوڵاتیانی سه‌ر شه‌قامێكی كرد به‌ژێره‌وه.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند كه شۆفێره‌كه خۆی به‌ناو شوێنێكدا كردووه كه تایبه‌ت بووه به رێبواران و به‌پێی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانیا له روداوه‌كه‌دا پێنج كه‌س كوژراون و 15ی دیكه‌ش بریندابوون.
شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵێن كه ئۆتۆمبیله‌كه ئه‌وه‌نده خێرا بووه كه له خه‌ڵكه‌كه‌ی داوه، هه‌ڵیداون به ئاسماندا، میدیاكانی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایانكردووه كه ئۆتۆمبیه‌كه له جۆری ره‌ینج رۆڤه‌ر بووه و ره‌نگه‌كه‌ی ره‌ش بووه، ده‌شڵێن كه به خێرایی 70 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا خۆی به شه‌قامه‌كه‌دا كردوه و هاوڵاتیانی كردوه به ژێره‌وه.
پۆلیس شۆفێره‌كه‌ی ده‌سگیر كردوه و ئاشكرایكردوه كه شۆفێره‌كه ته‌مه‌نی 51 ساڵه و هیچ پاڵنه‌رێكی سیاسیش له پشت روداوه‌كه‌وه نه‌بووه.
PM:11:52:01/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 8580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت