ئاسایشی شاره‌زوور تۆمه‌تبارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ستگیر كرد
وێستگه نیوزـ
كه‌سێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی شاره‌زووره‌وه بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا و بە بڕیاری دادوەر سزای شەش مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: تۆمەتبارێك بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه: دۆسیەی لێكۆڵێنەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و دواتر دادگا بڕیاری شەش مانگ زیندانی بۆ تاوانبارەكە دەركرد.
PM:11:34:01/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 1368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت