خه‌ڵكی نیویۆرك: چیتر ئیڤانكامان ناوێت
وێستگه نیوزـ
له شاری نیویۆرك ره‌خنه‌ی زۆر له ئیڤانكا تره‌مپ، كچی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گیرا كه نه‌یتوانیوه رێگری له باوكی بكات و نه‌هێڵێت سیاسه‌ته مشتومڕاوییه‌كانی جیێبه‌جێ بكات.
له كوچه و كۆڵانه‌كانی شاری نیویۆرك چه‌ندین پۆسته‌ر و وێنه‌ی ئیڤانكا هه‌ڵواسرا كه لێی نوسرابوو "نامانه‌وێت"، هاوكات ره‌خنه‌ی زۆریش له جارید كۆشنه‌ر، هاوسه‌ری ئیڤانكا و راوێژكاری تره‌مپ گیرا كه ئه‌ویش سیاسه‌تی چه‌وتی جێبه‌جێ كردوه.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندنت- به‌ریتانیا ئاشكرایكردوه كه ئیڤانكا و جارید له ترسی ره‌خنه‌ی خه‌ڵكی نیویۆرك ناوێران بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و شاره و بیریان له‌وه كردوه‌ته‌وه بچنه شاری نیوجێرسی یان ولایه‌تی فلۆریدا و له‌وێ بژین.
PM:10:08:01/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 4416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت