"زانا ئەتۆمیەکەی ئێران بە چەکی ئەلیکترۆنی کوژراوە"
وێستگه نیوز-
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند، موحسین فەخریزادە "باوكی ئهتۆمی ئێران" بە چەکی ئەلیکترۆنی جۆری ( RCWS) كوژراوه و لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانیشهوه چاودێریكراوه.
ئاژانسی ههواڵی (بی بی سی) له راپۆرتێكی شیكاریدا لهبارهی كوشتنی زانا ئهتۆمییهكهی ئێرانهوه راپۆرتێكی بڵاوكردۆتهوه بهپێی ڕاپۆرتهكهی ئهو ئاژانسه، ئێران بڕوای وایە ئیسرائیل و ئۆپۆزسیۆنە ناڕازیەکان دەستیان لە کوشتنی زانا ئەتۆمەکەی ئێران موحسین فەخریزادە ھەیە كه "بهباوكی ئهتۆمی ئێران" ناسراوه.
هاوكات عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاندووه، کوشتنی موحسین فەخریزادە بە چەکی ئەلیکترۆنی جۆری ( RCWS) ئەنجامدراوە کە لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە چاودێریکراوە.
لهبهرواری 27ی تشرینی دووهمی 2020، موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێران، كه بهباوكی ئهتۆمی ئێران ناسراوه، لە تارانی پایتەختی ئێران لە ڕوداوێکی پلان بۆ داڕێژراو لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژرا.
فەخریزادە ناسراو بە باوکی ئەتۆمی ئێران لە سەرەتایی ساڵانی 2000 دا ڕۆڵێکی گەورە و سەرەکی لە بەرەوپێخشستنی پڕۆژە ئەتۆمیەکەی ئێراندا بە ناوی ( پڕۆژەی ئەمر) ھەبووە کەوا لە ساڵی 2003 دا پەکخرا.
PM:06:41:01/12/2020
ئهم بابهته 4276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت