ژنێك له لایهن براكانیهوه سهربڕدرا
وێستگه نیوز ـ
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، ژنێکی خەڵکی شاری سنە لەسەر بابەتی "شەرەف" لەلایەن براکانییەوە سەربڕدراوە كه دایكی دوو منداڵی ساوا بووه.
رێکخراوهكه ئاماژهی بهوهداوه: "رۆژی یەکشەممە 29ی تشرینی دووهمی 2020، ژنێکی لاو بە ناوی سەرگوڵ حەبیبی، تەمەن 31 ساڵ، لە گوندی سوورازەی سهر به شاری سنە، بە پاساوی "نامووس" سهری بڕدرا و پارچەپارچە کراوه".
سەرگوڵ حەبیبی، بە رهچەڵەک خەڵکی گوندی توارمەڵای سەر بە شارۆچکەی کەلاتەرزان و دانیشتووی گەڕەکی "کەمەربەندیی 25"ی شاری سنە و دایکی دوو منداڵی ساوا بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ئافرەتە ماوەیەک لەمەوبەر، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ لاوێک لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی گەڕەکەکەوە دەستبەسەر کرابوو، بەڵام هەردووکیان پاش رۆژێک ئازاد کرابوون.
تەرمی سەرگوڵ حەبیبی رۆژی دووشەممە 30ی تشرینی دووهمی 2020، لە گۆڕستانی محەمەدیی شاری سنە و به بێدهنگی بە خاک سپێردراوه.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، تا ئێستا هیچکام لە براکانی ئەم ژنە رووبەڕووی هیچ بەدواداچوون و سزایەکی یاسایی نەبوونەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی هەنگاو لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، لانیکەم چوار ژن لەسەر بابەتی "شەرەف" لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی بنەماڵە و کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون.
PM:01:13:01/12/2020
ئهم بابهته 12476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت