سعودیە رێگەیدا فڕۆکەکانی ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتەکەی بەکاربهێنن


وێستگەنیوز-

کۆمپانیای "يسراير"ی هێڵی ئاسمانی ئیسرائیل رایگەیاند، توانیویانە رەزامەندی دەسەڵاتدارانی سعودیە وەربگرن بۆ بەکارهێنانی ئاسمانی ئەو وڵاتە لەگەشتەکانیاندا بۆ ئیمارات.

کۆمپانیای "يسراير"ی هێڵی ئاسمانی ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، بڕیارە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا یەکەم گەشتی فڕۆکەیەکی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی سعودیەدا بگاتە دوبەی.

بەگوێرەی کەناڵی i24 news ئیسرائیل-یش بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی سعودیە بەڕوی فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی ئیسرائیل دوای گفتوگۆ و رێککەوتنی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین  وئیسرائیل  بووە کە بەئامادەبوونی جارید کۆشنەر، راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەچوە.

11ـی ئەیلولی ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، شانشینی بەحرەین دوای وڵاتی ئیمارات وەک دوەمین وڵاتی کەنداو بڕیاریدا بە  رێککەوتنی  ئاشتی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و دواتریش سودان وەک سێیەم دەوڵەتی عەرەبی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل  ئاساییکردەوە.


PM:10:04:30/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو