عێراق نامەیەک ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
وێستگەنیوز-
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حکومەت لەنامەیەکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ئاڕاستەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردوە، داوای پشتیوانی کردوە بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژaردنەکان کە بڕیارە ناوەڕاستی ساڵی داهاتو ئەنجام بدرێن.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سەبارەت بە پشتیوانی پێویست بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە ناوەڕاستی ساڵی داهاتو ئەنجام بدرێت، بەغداد نامەیەکی ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردوە.
لەچەند رۆژی رابردوشدا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختکردەوە لەپابەندبوونی حکومەتەکەی بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت کە بڕیارە 6-6-2020 بەڕێوەبچێت.
PM:09:31:30/11/2020
ئهم بابهته 3224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت