مەحمود سەنگاوی: لەگەڵ دوو ئیدارەییم

‌مەحمود سەنگاوی

وێستگەنیوز-

مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دوو ئیدارەییە و ئەو داوایەشی بەمەكتەبی سیاسی پێشتر و ئێستای حیزبەكەی وتووە.

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەمەراسیمی ساڵیادی شەهیدبونی سمكۆی ئاسایش‌ و هاوڕێكانیدا رایگەیاند "ئێستا و پێشتریش لەگەڵ ڕاگەیاندنی دوو ئیدارەییدا بووم‌و دەبم، بەهەردوو مەكتەبی سیاسی پێشترو ئێستاشم وتوە، پێویستە دوو ئیدارەیی ڕابگەیەنن‌و بەداهاتی خۆمان موچە دابین بكەین".

سەنگاوی روونیكردەوە "لێتان ناشارمەوە چەندین ساڵە حەزدەكەم ئەم حكومەتی هەرێمە ببێتە دوو ئیدارەییەكەی جاران، لەمەكتەبی سیاسی پێشترو ئێستاش وتومە، پێویستە ببینە دوو ئیدارە، هیچ نەبێت بتوانین هەموو داهاتی ناوچەكەی خۆمان كۆبكەینەوەو موچە دابین بكەین‌و ژیانی خەڵك خۆش بكەین".


شەوی رابردوو بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەچاوپێكەوتنی لەگەڵ ژمارەیەك میدیادا دژایەتی خۆی ‌و حزبەكەی بۆ دوو ئیدارەیی ڕاگەیاندو بەهەنگاوێكی نەرێنی وەسفكرد.


PM:07:19:30/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 7828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت