ته‌ندروستی هەرێم: 14 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
ویستگە نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 14 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 415 تووشبووی نوێ ده‌ستنیشانكراوه.
ئه‌مڕۆ دووشەممه 30ی تشرینی دووه‌می 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 14 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌وه‌ش كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشته سێ هه‌زار و 146 كه‌س.
هه‌ر به‌پێی ئاماره، 415 تووشبووی نوێ تۆماركراوه و كۆی گشتی توشبووانیش گه‌یشته 96 هه‌زار و616 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ژماره‌ی چاكبوانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، 198 كه‌س ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه و به‌وه‌ش كۆی گشتی چاكبوونه‌وه گه‌یشته 60 هه‌زار و 363 كه‌س.
PM:02:36:30/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1968
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت