دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی هات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ جاری دووه‌م به‌هۆی دروستبوونی گرژییه‌وه هه‌ڵگیرا و ئه‌وه په‌سه‌ند كرا كه به ئاماده‌بوونی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه 2ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، له‌سه‌ر مووچه گفتوگۆ ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر نه‌خستنه به‌رنامه‌ی كاری پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له گرژی دروستبوو، بۆ ماوه‌یه‌ك دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا.
له جاری دووه‌مدا په‌رله‌مان بۆ جارێكی تر به سه‌رۆكایه‌تی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێكرده‌وه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران گرژییان دروستكرده‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات.
په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی 55 په‌رله‌مانتار، ئه‌وه په‌سه‌ند كرا كه به ئاماده‌بوونی شاندی دانووستنكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا كه رۆژی چوارشه‌ممه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر مووچه بن، به‌و هۆیه‌وه كۆتایی به دانیشتنه‌كه هات.
PM:01:33:30/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 7052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت