کازمی بوجەی ساڵی 2021 رەوانەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران كرد​

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆکوەزیرانی عیراق، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 رەوانەی ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ ئەوە دەستبەجێ وردبینی بۆ بکرێت و دواتر رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووه‌می 2020، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021 رەوانەی ئەمینداریەرتی ئەنجومەنی وەزیران کرد بە مەبەستی وردبینی کردن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا لە نێوان هەرێم و بەغدا رێككەوتن لەسەر پرۆژە یاسای بوجە نەکراوە و شاندی هەرێمیش نەچوونەتە بەغدا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی 15ی ئەم مانگە، پەرلەمانی عیراق پڕۆژەیاسای قەرزی سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2020 بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد پەسەندکرد و بەپێی پڕۆژە یاساکە، دەبێت هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە ناردنی ئەو بڕە نەوتەی کۆمپانیای سۆمۆ دیاریدەکات، ھاوکت، تێپەڕاندنی ئەو یاسایە ناڕەزایەتی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی لێکەوتەوە.

هاوكات هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندووه‌: لیژنەكه‌یان  مانگێک زیاترە داوایان لە کازمی کردوە پەلە بکەن لە ناردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021، چونکە بەگوێرەی یاسای کارگێری دارایی دەبوو لە ناوەراستی مانگی 10 بودجه‌ له‌ په‌رله‌مان بێت.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: کەچی ئەمرۆ کازمی داوای کردوە بە پەلە موازەنە بنێرنە ئەنجومەنی وەزیران!؟ بۆیه‌
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تەحەمولی دواکەوتنی پەسەند کردنی بودجه‌ دەکا، دەبێ پەلە بکەن.


AM:11:40:30/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت