لەبارەی هاتوچۆکردن لەسەر رێگای سلێمانی - هەڵەبجە هۆشداری دەدرێت
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە، کە لە رێگای جوتسایدی هەڵەبجە - سەیدسادق تەمێکی چڕ هەیە و داواکارن بە وریاییەوە شۆفێران شۆفێری بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، "ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە، کە لە ناوچەی شارەزوور و بەتایبەت لە رێگای جوتسایدی هەڵەبجە - سەیدسادق تەمێکی چڕ هەیە و ئاستی بینین کەمە بۆیە پێویستە بەوریاییەوە شۆفێران شۆفێری بکەن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکارن لە شۆفێران رێنماییەکانی هاتوچۆ جێبەجێ بکەن و خێرایی ئۆتۆمبێلەکانیان دابەزێنن بۆ خوار خێرایی رێگەپێدراو.
ئەوەش دوایی ئەوەدێت، ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و باران بارین زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
AM:09:37:30/11/2020
ئهم بابهته 1068
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت