رێژه‌ی بارانبارین له‌ 12 كاتژمێری رابردوودا


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رێژه‌ی بارانبارنی 12 كاتژمێری رابردوی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند كه‌ زۆرترین باران له‌ ناوچه‌ی مه‌یدان باریووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ئاشكرایكرد له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی تشرینی دووه‌می 2020، زۆرترین رێژه‌ی باران له‌ ناوچه‌ی مه‌یدان باریووه‌ و بڕه‌كه‌ی 10.8 ملم بووه‌.

سەبارەت بە رێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، كه‌شناسی به‌مجۆره‌ رێژه‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌

هه‌ولێر دڵۆپ دڵۆپ
سلیمانهی‌ 5.3 ملم
پیرمام 0.4 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 7.7 ملم
بازیان 5.6 ملم
ده‌ربه‌ندیخان 9.2 ملم
دوكان 4.8 ملم
هه‌ڵه‌بجه‌ 1.8 ملم
هه‌ڵشۆ 3.4 ملم
كه‌لار 3.2 ملم
مه‌یدان 10.8 ملم
قه‌ڵادزه‌ 5 ملم
چۆمان 0.8 ملم
خانه‌قین 1 ملم


PM:11:56:29/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت