مەخمور.. پێشمه‌رگه‌ و په‌كه‌كه‌ و سوپای عیراق ھێرشێکی داعشیان پوچەڵکرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئەمشەو چه‌كدارانی داعش له‌ سنوری مه‌خمور هێرشیان كرد و له‌لایه‌ن ھێزەکانی پێشمەرگەی مەڵبەندی 20ی  یەکێتی و  سوپای عیراق و پەکەکە به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌ی داعش درایه‌وه‌ و هێرشه‌كه‌یان پوچه‌ڵكرایه‌وه‌.

سەرچاوەیەک لەپێشمەرگەکانی مەڵبەندی 20ی قەرەچوغی یەکێتی بە دەنگی قەرەچوغی راگەیاندوه‌:" ئەمشەو مەفرەزەیەکی چه‌كدارانی داعش بەمەبەستی کاری تێكده‌ری لەنێوان گوندەکانی عەلیەرەش و قەراتە سۆران و کامپی شەھید رۆستەم جودی (پەکەکە)  له‌ سنوری قه‌زای مه‌خمور ھەوڵی دزەکردنیان دا .

وتیشی:" لەلایەن گەریلاکانی پاسەوانی کەمپی مەخمور تەقەیان لێکراو شەر لەنێوان ھەردوولا دروست بوو، پاشان چه‌كداره‌كانی داعش پاشەکشەیان کرد".

سەرچاوەکەی پێشمەرگەی مەڵبەندی 20یقەرەچوغی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای پاشەکشەی چه‌كدارانی داعش لەسنوری گوندی عەلیەرەش وەک پێشمەرگەکانی مەڵبەندی قەرەچوغی یه‌کێتی روبەوویان بوینەوەو لەولاشەوە سوپای عیراق تەقەیان لێکردن ناچار چه‌كداره‌كانی داعش بۆ مۆڵگەکانی خۆیان رایان کرد".


PM:10:15:29/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 6880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت