نوێترین لێدوانی حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی موچە


وێستگە نیوز-

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارەكەی بەغدا كە 320 ملیار دینارە بگات یاخود نەگات بەمزووانە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕووداوی راگەیاندووە، پارەكەی بەغدا بگات یاخود نەگات بەمزوانە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكەن، سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش دەكەن لەدواكەوتنی مووچە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، لە چوارشەممەی رابردووش لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران قسەیان لەسەر مووچەی فەرمانبەران كردووە، یەكێك لە راسپاردەكانی سەرۆكی حكومەتیش ئەوەبووە بەگەیشتن یان نەگەیشتنی 320 ملیارەكەی بەغدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمزووانە مووچە دابەش دەكات.

نزیكەی 50 رۆژە حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی دابەش نەكردووە، بەو هۆیەشەوە بایكۆتی دەوام لەبەشێك لەبەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی شاری سلێمانی دەستی پێكردووە.



PM:08:15:29/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 101272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو