وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیارێكی نوێی دەركرد


وێستگە نیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی سەبارەت بەبەكارهێنانی داهاتی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزارەوە دەركرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری بەواژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم، ئاماژەی بەوەكردووە، پاڵپشت بە نووسراوی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە ژمارە 1976 لەڕۆژی 18ی تشرینی یەكەمی 2020، بڕیاردراوە بەپێدانی دەسەڵات بەوەزارەتی شارەوانی لەسەر خەرجكردنی رێژەیەك لەداهاتەكانی (15%ی شارەوانی، 15%ی گەشتوگوزار و 17%ی ئاو).

هەر بەپێی نووسراوەكە رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەوی بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار خەرج دەكرێت.


PM:05:04:29/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 24528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت