هه‌ڵگورد وه‌سفی دوو به‌ڵێن هاوسه‌ره‌ كۆچكردووه‌كه‌ی ده‌دات

‌سۆز و هەڵگورد.. فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ

هه‌ڵگورد وه‌سفی، هاوسه‌ری ئه‌و ژنه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌ هۆی ته‌زووی كاره‌باوه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا، به‌ڵێن به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات بۆ منداڵه‌كه‌یان ببێته‌ باشترین دایك و باوك و هاوسه‌رگیریش نه‌كاته‌وه‌ تا به‌ ئه‌و ده‌گاته‌وه‌.


پاش کۆچی دوایی (سۆز)ی ھاوسەری ھەڵگورد وەسفی، له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا به‌ ته‌زووی كاره‌با له‌ شاری دهۆك كۆچی دوایی كرد، شەوی رابردوو هه‌ڵگورد بەڵێنێکی پێدا.

هه‌ڵگورد نووسیویه‌تی: "سۆزی من... گەلێك خۆشمدەوێی، تۆ جوانترین دیاری خوا بووی بۆ من، تۆ پارچەیەکی خۆت (بێللا) جوانترین دیاریت بۆ من جێھێشت".

هه‌ڵگورد وتوویه‌تی: "بەڵێن بێت ببمە دایکێکی دلۆڤان و باوکێکی بەھێز بۆ کچەکەمان، بەڵێن بێت پەیوەندیی ھاوژینیمان لە یاد نەکەم، بەڵێن بێت تا دەگەمە لای تۆ، کەسێك نه‌یه‌تە جێگەت".




PM:02:19:29/11/2020












ئه‌م بابه‌ته 22820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت