ساڵی نوێی خوێندن لەعێراق دەستپێدەکات
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، سبەی یەکشەممە بەبەشداری 10 ملیۆن خوێندکار لەسەرجەم قۆناغەکاندا پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکات و بەلەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان دەبێتە دەستپێکی وەرزی یەکەمی خوێندن.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، سبەی 29ـی تشرینی دووەم دەرگای ناوەندەکانی خوێندن لەسەرجەم قۆناغەکاندا دەکرێنەوە و ئەمساڵ 10 ملیۆن خوێندکار لەقۆناغە جیاوازەکاندا دەخوێنن.
ئەوەش هاتوە، دەستپێکردنەوەی خوێندن بەلەبەرچاوگرتنی رێنماییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی تەندروستی مامۆستایان و خوێندکاران دەبێت.
دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن لەکاتێکدایە، تائێستا لە عێراق 548 هەزار و 821 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 478 ههزار و 537 کەس چاکبونەتەوە و 12 هەزار و 200 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.
PM:11:11:28/11/2020
ئهم بابهته 2788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت