به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ئاراسته‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم كرا


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ دژی هاوسه‌رگیریی پیاوه‌ 40 ساڵه‌كه‌ و كچه‌ 13 ساڵانه‌كه‌ی هه‌ریر، نزیكه‌ی 20 ڕۆژنامەنووس و چاڵاکوان و ڕێکخراوەکان  بەیاننامەیەکیان ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و داواکاری گشتی کرد و داوای هەڵوێستی ئەو لایەنانە ده‌كه‌ن.

ئه‌و ژماره‌ رۆژنامه‌نوس و چالاكوان و رێكخراوانه‌ به‌یاننامه‌كه‌یان بەناونیشانی " بەیاننامەی ناڕەزایەتی لەدژ کارەساتێکی قێزەون کە دژ بە کچێکی 13 ساڵان کراوە" ده‌ركردوه‌ و ئاماژەیان به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئەو کەسە (خەڵکی‌ شارۆچکەی‌ هەریرە) تەمەنی 40 ساڵە و پێشمەرگەیە و دوو هاوسەری دیکەی هەیە، لە بەرامبەردا قەرزدا کچێکی 13 ساڵانی وەرگرتووە و کردوویەتی بە هاوسەری خۆی و دوێنێ گواستوویەتییەوە.  
  
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داواكراوه‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم "بەپەلە بێنە سەر خەت و ڕێگا لەم هاوسەرگیریە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە و ئەوانەشی ئەم کارەیان دەرهەق بەمنداڵەکە کردووە بەتوندترین شێوە سزابدرێن بۆ ئەوەی جارێکی تر مافی منداڵ و ئافرەت پێشێل نەکرێت و ڕووداوی وا ڕوونەداتەوە."  
  
دەقی بەیاننامەکە:  
  
  
بەیاننامەی ناڕەزایەتی لەدژ کارەساتێکی قێزەون کە دژ بە کچێکی 13 ساڵان کراوە  
بۆ بەرێز: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان  
بۆبەرێز:حکومەتی هەرێمی کوردستان  
بۆ بەرێز:پەرلەمانی کوردستان  
بۆ بەرێز:ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی مافی ئافرەت و مافی منداڵ  
  
پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان بەناوی مهدی‌ ناصر ڕەسول کەپیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی ناحیەی هەریری سەربە قەزای شەقڵاوەیە، لەبری قەرز کچێکی قەرزارەکەی کەتەمەنی 13ساڵانە، وەردەگرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و دوێنی گواستویتیەوە، پیاوەکە هاوسەری سێیەمیەتی و پێشوتر لەگەڵ ئافرەتێکی عەرەب و ئافرەتێکی کورد هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چەند مندالێکە.  
  
داوا دەکەین بەپەلە بێنە سەر خەت و ڕێگا لەم هاوسەرگیریە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە و ئەوانەشی ئەم کارەیان دەرهەق بەمنداڵەکە کردووە بەتوندترین شێوە سزابدرێن بۆ ئەوەی جارێکی تر مافی منداڵ و ئافرەت پێشێل نەکرێت و ڕووداوی وا ڕوونەداتەوە.  
  
داوای ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووس و چاڵاکوان و ڕێکخراوەکان:  

1ـ زێدان خەسرۆـ ڕۆژنامەنووس  
2ـ ڕێکخراوی ڕێژنە میدیا  
3ـ جبار احمد شمس الدین ـ نوسەر  
4ـ ڤان هەرکی ـ چالاکوانی مەدەنی  
5ـ مێڤان هەرکی - ڕوژنامەنوسی سەربەخو  
6ـ عومەر مەلا سابیر ـ چالاکوان  
7ـ ڕێکخراوی هاودەنگ  
8ـ هەورامان خالید ڕۆژنامەنووس  
9ـ چیمەن امین فتاح ـ چالاکوان  
10ـ کارۆخ سەید ڕزگار ـ چاودێری سیاسی  
11ـ مەزهەر عەبدولجەبار ـ ڕۆژنامەنووس  
12ـ شێواز مەسعوود موحەممەد ـ ڕۆژنامەنوس  
13ـ بەختیار رەباتی بەڕێوبەری هەنگاو میدیا  
14ـبەهار موونزیر بەڕیوبەری ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان (PDO )  
15ـ ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان(PDO)  
16ــ ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان Wola  
17ـ شۆخان ئەحمەد ڕەشید پارێزەر  
18ـهێمن گۆپتەپەیی - ڕۆژنامەنوس  
19ـچرۆ عمر / پەرستار  
20ـنازە کویستانی چالاکی مە دە نی  
21.  
22ـ  
23ـ  
24ـ  
25ـ  
26ـ  
27ـ  
28ـ  
29ـ  
30ـ  
گەر ویستتان، ناوی خۆتان یان ڕێکخراوتان بنووسن و بنێرنەوە  


PM:07:28:28/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2984 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت