نرخی زێڕی دابەزی


وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكان، نرخی زێڕ بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی و هەر ئۆنسەیەك بە هەزار و 787 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا كە لە پێنج مانگی رابردوو یەكەمجارە بۆ ئەو نرخە دابەزێت. 
 
بەپێی راگەیەنراوی لقی هەولێری سەندیكای زەڕەنگەرانی كوردستان نرخی زێڕی بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە (یەك ئۆنسە كە 31.1 گرام زێڕە بە هەزار و 787 دۆلارە، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 360 هەزار دینارە، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 330 هەزار دینارە، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 317 هەزار دینارە، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 269 هەزار دینارە).

بەشێك لە شارەزایانی ئابووری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ گەشبینییەكان لەبارەی بەردەستبوونی ڤاكسینی كۆرۆنا دەگەڕێننەوە. 


AM:10:01:28/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 15824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت