تورکیا سنورەکانی رۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات

‌ناحیەی عەین عیسا

وێستگەنیوز-

تۆپخانەکانی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی نزیک لەو وڵاتە سەنتەری ناحیەی عەین عیسا سەر بە قەزای گرێ سپی تۆپباران دەکەن و ھێزەکانی سوریای دیموکراتیش وەڵامیان دەدەن و شەڕ لە دەروازەی شارەکە دەستیپێکردووە.

ردوان خەلیل، لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان بە ێستگەنیوزی راگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن سەنتەری ناحیەی عەین عیسا و دەوورووبەریان بە سەختی تۆپباران کرد و تا ئێستاش بەردەوامە".

وتیشی:" چەکدارانی سەر بە تورکیا ھێرشیانکردووەتە سەر گوندەواری دەروازەی شارەکە، ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە چەکی قورس وەڵامیان دەدەنەوە و شەر بەردەوامە".

ردوان ئاماژە بەوەشکرد:" تا ئێستا تۆپبارانی سەنتەری ناحیەی عەین عیسا لەلایەن تۆپخانەکانی تورکیاوە بە سەختی بەردەوامە و لە دەروازەی شارەکەش ھەسەدە بەرپەرچی ھێرشی چەکدارەکانی دەداتەوە".


PM:10:48:27/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت