به‌ڤیدیۆ..له‌سه‌ر پۆستێكی دژبه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، له میسر شه‌ڕ به بۆمبی مۆلۆتۆڤ روویدا
وێستگه نیوزـ
گه‌نجێكی مه‌سیحیی سه‌ربه قیبتییه‌كانی میسر پۆستێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك له‌دژی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاوكرده‌وه، موسڵمانه‌كان ئه‌مه‌یان پێ قبوڵ نه‌كرا و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ به بوتڵه شوشه‌ی مۆلۆتۆڤ روویدا.
له گوندی به‌رشا كه سه‌ربه ناوه‌ندی مه‌له‌وه‌یی پارێزگای مینا-یه له میسر گه‌نجێكی مه‌سیحی پۆستێكی له تۆڕی فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه كه دژبه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بوو، ناڕه‌زایی موسڵمانه‌كانی هه‌مان گوند له‌سه‌ر پۆستی ئه‌و گه‌نجه بۆ شه‌ڕ و به‌كارهێنانی به‌رد و بۆمبی مۆلۆتۆڤ له‌نێوان دانیشتوانی هه‌مان گوند كه په‌یڕه‌وی دوو ئایینی جیاواز ده‌كه‌ن، په‌ره‌ی سه‌ند.
موسڵمانه‌كان گه‌مارۆی كڵێسای ئه‌بی سه‌یفه‌ین-یان له‌كاتی به‌ڕێوه‌چونی بۆنه‌یه‌كی ئاینیی مه‌سیحییه‌كان دا و كڵێساكه‌یاند سوتاند، بۆ هێوردكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر هه‌ر زوو گه‌یشتنه ناوچه‌كه و هه‌شت كه‌سیان ده‌ستگیر كرد و مه‌سیحییه گه‌مارۆدراوه‌كانیشیان رزگار كرد.
AM:10:37:26/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت