له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا نیو ملیۆن كه‌س توشی كۆرۆنا بوون


وێستگه‌ نیوزـ

ته‌نها له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له‌ وڵاتانی جیهان زیاتر له‌ نیو ملیۆن كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و زیاتر له‌ 98 هه‌زار كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان له‌ ئاماری 24 كاتژمێری رابردوودا بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ وڵاتانی جیهاندا ئاشكرایكردوه‌ كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا 527 هه‌زار كه‌س له‌ وڵاتانی جیهان توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و 98 هه‌زار و 989 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌و ئاماره‌ ژماره‌ی توشبوان له‌ جیهاندا گه‌یشتوه‌ته‌ زیاترله‌ 60 ملیۆن و 737 هه‌زار كه‌س و رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش بۆ یه‌ك ملیۆن و 427 هه‌زار و 80 كه‌س زیادی كردوه‌.

زۆرترین رێژه‌ی توشبون له‌ ئه‌مریكایه‌ كه‌ تائێستا 12 ملیۆن و 276 هه‌زار و 834 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و به‌ پله‌ی دوه‌می و سێیه‌مش هندستان و به‌رازیل دێن كه‌ زیاتر 9 ملیۆن و پاشان زیاترله‌ 6 ملیۆن توشبوی كۆرۆنایان تێدا تۆمار كراوه‌.


AM:10:19:26/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو