وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: گه‌شبینین به‌ ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه‌


وێستگه‌ نیوزـ

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گه‌شبینیی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غدا لە چەند رۆژی داهاتوودا 320 ملیار دینارەکە بنێرێت بۆ موچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، دەشڵێت، ئەگەر پارەکە نەنێرن، بژارەی دیکەیان هەیە.
 
د.جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە كه‌ناڵی روداوی راگەیاند "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دابەشکردنی موچە، گەشبینین لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەکە بنێرێت".
 
وتەبێژی حکومەت باسیشی لەوە کرد "ئەگەر 320 ملیار دینارەکە نەهات بۆ دابەشکردنی موچە، ئێمە بژارەی خۆمان دەبێت، بەپێی رێککەوتن دەبێت لە عیراقەوە موچەی چوار مانگی دیکەمان بۆ رەوانەبکرێت".
 
لە کۆبونەوەی 12/11/2020ی پەرلەمانی عیراقدا لایەنە شیعە و سوننەکان بێ کورد پرۆژەیاسای کورتهێنانی دارایی 2020یان پەسه‌ندکرد کە بە یاسای قەرز ناسراوە و ناردنی پارەش لەو قەرزە بۆ هەرێمی کوردستان مەرجدار کراوە.


PM:11:14:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 4088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو