ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان: ترس ھەیە لە شنگال شەڕ لەگەڵ پەکەکە رووبدات
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی سوپای عيراق ئهمڕۆ چوارشهممه 25ی تشرینی دووهمی 2020، راگەیاند: ترس ھەیە لە شنگال شەڕ لە نێوان سوپای عيراق و پەکەکە رووبدات.
لە مانگی تشرینی یەکەم ھەولێر و بەغدا لە سەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال رێککەوتن، خالێکی رێککەوتنەکە، چونەدەرەوەی ھەموو ئەو گروپە چەکدارانەیە کە لە دەرەوەی شنگال هاتونەتە ناوچەکە.
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی سوپای عيراق راگەیاند: سوپای عيراق چاوەروانی بریاری جێبەجێکردنی ھەموو بەندەکانی رێککەوتنی شنگالە و چاوەرێی ھیچ لایەنێک ناکات، ئەگەر پەکەکە لە شنگال نەچێتە دەرەوە، ترس ھەیە شەڕ رووبدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی باڵای ئەمنی عيراق گەیشتووەتە شاری موسڵ بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال.
PM:10:17:25/11/2020
ئهم بابهته 2436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت