وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق هۆشداری لەبارینی بارانێكی بەهێز دەدات


وێستگەنیوز-
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق هۆشداری بەپەلەی داوە كە بەهۆی بارانبارینی بەهێز و دروستبونی لافاوەوە مەترسی لەسەر حەوت پارێزگای دروست دەكات.

مەهدی حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق لەپەڕەی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، رۆژانی  (28-29)ی ئەم مانگە بارانێكی بەهێز لەناوچەكانی عێراق دەبارێت و مەترسی لافاو لەسەر حەوت پارێزگا دروست دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش داوای لەبەرپرسانی ئەو پارێزگایانە كردووە لەحاڵەتی ئامادەباشیدان و هەوڵی چارەسەركردنی حاڵەتی لەناكاو بدەن، بەڵام وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان ئاماژەی بەناوی پارێزگاكان نەكردووە.

بەهۆی هاتنی وەرزی پایزەوە تائێستا چەند جارێك باران لەشارەكانی هەرێمی كوردستان باریوە، بەڵام شارەكانی عێراقی نەگرتۆتەوە.


PM:05:07:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 8104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت