یوســڕا ڕەجەب: پێویستە کار بۆ ڕاگرتنی پلانی حکومەت بکرێت لەتێکدانی شیرازەی خێزانی


وێستگه‌ نیوز- 
ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق لەهەڵمەتی شانزە ڕۆژەی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بەژنان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە لەپاڵ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە کار بۆ ڕاگرتنی پلانی حکومەت بکرێت لەتێکدانی شیرازەی خێزانی. 

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 25ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2020، یــوسڕا ڕەجەب، ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  ڕایگەیاند، لەساڵیادی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی دژ بە ژنـان جەختدەکەینەوە لە هەوڵی زیاتر بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگـه‌ لە نەهێشتنی ئازار و ئەشەکەنجە و توندتیژی کردەوه‌ی و زارەکی دژ بەژنـان و کچانی کۆمەڵگه‌.

ده‌شڵێت، ژنان و کچان لە کۆمەڵگەی کوردی لە ئێستادا چەندین بەرپرسیارێتیان هەیە و کار بۆ خزمەت و پێشکەوتنی کۆمەڵگه‌ دەکەن.

یوسرا ڕه‌جه‌ب جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌له‌وه‌ی‌، پێویستە لە پاڵ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگه‌ کار  بۆ ڕاگرتنی سیاسەتەکـانی حکومەتی هەرێم بکرێت کە بە سیاسیەتی برسی کردن و چەوساندنەوەی تاک بەتاکی کۆمەڵگـە و پێنەدانی شایستە و مافی هاوڵاتیان هۆکار بووە بۆ تێکدانی شیرازەی خێزانی و دروستبوونی توندوتیژی زیاتر و کوشتنی ژنان و ئافرەتان و جیابوونەوەی خێزانەکان.


PM:04:57:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو