تۆمەتبارێك بەناوی خێرخوازییەوە پارەی لەهاوڵاتیان وەرگرتووە بۆ كڕینی خانوو


وێستگە نیوز-
ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەقەزای چەمچەماڵ كەسێك بە ناوی رێكخراوی خێرخوازییەوە تەلەفۆنی بۆ كەسوكاری شەهید، پێشمەرگە و خێزانە كەمدەرامەتەكان كردووە و بەڵێنی كڕینی خانووی پێداون بە مەرجێك 20٪ـی نرخی خانووەكەی پێبدەن. 
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، تۆمەتبارەكە ناوی (ئـ.ق.ف)ە و تەمەنی 30 ساڵە، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە.
 
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە "تۆمەتبارەكە دانی بەوەدا ناوە كە دوو هەزار و 500 دۆلاری لە هاوڵاتییەك وەرگرتووە كە ژنە شەهیدێكی پێشمەرگەیە، هەروەها پەیوەندی بە كەسێكی دیكەشەوە كردووە و رێككەوتوون كە بڕی شەش هەزار دۆلاری بداتێ لە بەرامبەر وەرگرتنی خانوویەكدا".


PM:04:11:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت