هەورامان: "ئارامترین" شوێن بۆ ئافرەتان.. پێنج ساڵە توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان تۆمار نەكراوە


وێستگە نیوز- 
بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە رایدەگەیەنێت، لەماوەی پێنج ساڵدا هیچ حاڵەتێكی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان لەناوچەی هەوراماندا تۆمارنەكراوە دەشڵێت، ئافرەت لەهەورامان پێگەیەكی بەهێزی كۆمەڵایەتی هەیە. 

حەمید بارام، بەڕێوبەری ناحیەی بیارە لەبارەی‌ ئامارەكانی‌ توندوتیژی‌ بەرامبەر بەر ئافرەتان لەو ناوچەیە بەوێستگە نیوزی ڕاگەیاند:" ناوچەی هەورامان تاكە شوێنە توندوتیژی تیدا تۆمارنەكراوە، ئەو دیاردە كۆمەڵایەتیانەی لەناوچەكانی دیكەی كوردستان هەیە لەهەورامان نیە و لەكلتوری هەوراماندا مامەڵەیەكی زۆرباشمان لەگەڵ ئافرەتەكاندا هەیە".

وتیشی: "ئافرەت لەهەورامان پێگەیەكی كۆمەڵایەتی بەهێز یان هەی، لەساڵی 2015 من وەك بەڕێوەبەری‌ ناحیە لەو ناوچەیە دەست بەكاربووم، تائەم ساتە هیچ حاڵەتێكی توندوتیژی تۆمارنەكراوە ئەگەر هەشبووبێت زۆرسادەیەو شایەنی باسكردن نیە".

ئاشكرای‌ دەكات: لە ناوچەی‌ هەورامان یەكسانی‌ ژن و پیاو لە دێرزەمانەوە هەبووە و بەجۆرێك ژنان و پیاوان پێكەوە كاردەكەن و بەبێ‌ ئەوەی‌ هیچ كێشەیەك روبدات. 

لەبارەی هێنانی ژنی دووەمەوە  لەهەورامان حەمید بارام ئاماژەی‌ بەوەكرد: " هەورامییەكان ڕێزلەئافرەتی خۆیان دەگرن و ئەگەرهەرحاڵەتێكیش هەبێ‌ زۆردەگمەنە".


PM:03:32:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو