مێردمنداڵێك لەئۆتۆمبێل دەكەوێت و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز-

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، مێردمنداڵێك لەكاتی گواستنەوەی ماڵی پوری لەئوتومبیل كەوتۆتە خوارەوە و ئەمڕۆش گیانی لەدەستداوە.

موقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ لەگەڕەكی شەهیدانی قەزای كەلار لەكاتی گواستنەوەی ماڵی پوری، مێردمنداڵێكی 12 ساڵ لەئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان كەوتووە، دوای گەیاندن و چارەسەری پێویست لەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو مێردمنداڵە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.


PM:03:04:25/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو