په‌رله‌مانتارێكی تری عیراق به كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدا
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانتارێكی تری عیراقی، به‌ناوی حوسێن زوهێری، دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانی له ده‌ستدا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه‌له له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی فه‌تح بوو، پێشتر به‌رپرسی لقی رێكخراوی به‌در بووه له پارێزگای دیاله و دواتریش له خولی چواره‌م، بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌هۆی كۆچی دوایی ئه‌و په‌رله‌مانتاره په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
پێشتریش په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی عیراقی به‌ناوی غه‌یدا كه‌مبه‌ش، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدابوو.
AM:09:39:25/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت