په‌رله‌مانتارێكی پارتی: پێشوازی له لیژنه‌ی گفتوگۆ ده‌كه‌ین
میاده نه‌جار
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق پێشوازیی له پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و رایگه‌یاند كه كێشه‌كان به سه‌پاندنی ئیراده به‌سه‌ر هه‌رێمدا چاره‌سه‌ر نابن.
میاده نه‌جار، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی به سایتی به‌غداد الیوم-ی راگه‌یاندووه كه ناكۆكییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به ده‌ندانی زۆرینه چاره‌سه‌ر ناكرێن، وتیشی هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌پاندنی ئیراده به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا تاك لایه‌نه‌یه و كوتله سیاسییه‌كانی عیراق پیاده‌ی ده‌كه‌ن.
نه‌جار ده‌ڵێت "به‌بێ بوونی متمانه و گفتوگۆ و سه‌ردانی یه‌كتر و ته‌وافوق، كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر ناكرێن"، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەبێ بەشداریکردنی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عیراق و دیاری نەکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەو یاسایەدا کە تەنها بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵە.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی پێشوازیشی له پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه‌ش كرد كه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه پێكهێنراوه و وتی "له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و هه‌نگاوه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له نزیكترین كاتدا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌مینداریه‌تی گشتیی په‌رله‌مانی عیراق پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانیی راگه‌یاند كه ئه‌ركی ده‌ستكردنه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان و دابه‌شكردنی سامانی وڵاتیشه به‌سه‌ر عێراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه.
لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق پێكهاتوون له: "محه‌مه‌د شیاع سودانی، عه‌دنان زورفی، محه‌مه‌د ساحیب ده‌راجی، مه‌زاحم مسته‌فا ته‌میمی، عه‌بود وه‌حید عیساوی، هیشام سوهێل، حه‌سه‌ن خزه‌یر، فه‌یسه‌ڵ عیساوی".
له یه‌كه‌م لێدوانیشدا محەمەد شیاع سودانی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا و سه‌رۆكی ئه‌و لیژنه هه‌شت كه‌سییه لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ محەمەد حەلبوسی ئەو لیژنەیە پێکهاتووە و ئامادەیی خۆشی نیشاندا هه‌وڵی تەواو بدات لەپێناو ئه‌وه‌ی داهاتی وڵات به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ره‌انه و به یه‌كسانی دابه‌ش بكرێت.
PM:11:33:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت