ته‌قه له بنكه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی چه‌مچه‌ماڵ كرا
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ئۆتۆمبیلێكه‌وه دەستڕێژی گولـلە لە بنکەیەکی هاتوچۆی چه‌مچه‌ماڵ کرا و بەڕێوبەری ھاتوچۆی قه‌زاكه‌ش دەڵێت، "تۆمەتبارەکە ناسراوەتەوە."
عومەر عه‌لی، بەڕێوبەری ھاتوچۆی قەزای چەمچەماڵ بە كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئۆتۆمبێلێک دەستڕێژی گولـلەی لەبینای بنکەی ھاتوچۆی بان مەقان-ی سه‌ربه قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ کردوە و بەوهۆیەوە زیانی ماددی بیناکە گەیشتووە.
وتیشی لەسەر رووداوەکە لەلایەن پۆلیسی ھاتوچۆی چەمچەماڵەوە سکاڵای یاسایی تۆمار کراوه‌و تۆمەتبارەکە ناسراوەتەوە و فەرمانی ده‌ستگیركردن بۆ خۆی و دەستبەسەرداگرتنیش بۆ ئۆتۆبێلەکەی دەرکراوە.
لەماوەی رابردوودا، دەستڕێژی گولـلە لە دادگای چەمچەماڵ کرابوو، بەوهۆیەوە یەکێک لە ژوورەکانی دادگاکە سوتابوو، دەریشکەوتبوو كه ته‌قه‌كان لە ئۆتۆمبێلێکی نیسانی بێ ژمارەوە کرابوو.
PM:09:13:24/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2916
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت