ھەسەدە: لە عەین عیسا 18 چەكداری سەر بە توركیا كوژران
وێستگەنیوز-
ھەسەدە رایدەگەیەنێت، لە شەڕی عەین عیسادا 18 چەكداری سەر بە توركیا كوژران كە یەكێك لە كوژراوان بەرپرسی گروپە چەكدارەكان بووە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەكانی سووریا دیموكراتیك (ھەسەد) لەبارەی ھێرشی چەكدارانی سەر بە توركیا بۆ سەر گوندی مالیەی عەین عیسا رایگەیاند، لە رۆژی ٢٤ی تشرینی یەكەم، چەكدارانی سەر بە توركیا لە چەند قۆڵێكەوە ھێرشیانكردە سەر گوندی مالكیە و ناحیەی عەین عیسا و دەوروبەری رێگای نێودەوڵەتی M4 بە سەختی تۆپباران كرا.
بەپێی راگەیەنراوەكە، شەڕڤانانی ھەسەدە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا وەڵامی چەكدارەكانی توركیایان دایەوە و لە ھێرشەكەدا 18 چەكدار كوژران كە یەكێك لە كوژراوان بەرپرسی گروپە چەكدارەكان بووە و چوار شەڕڤانیش بریندار بوون.
PM:08:40:24/11/2020
ئهم بابهته 1100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت