شاسوار عەبدولواحید: هەرچی لەهەرێم رووبدات بەپلەی یەكەم پارتی لێی بەرپرسە


وێستگە نیوز-
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، لەهەرێمی كوردستان هەرچی رووبدات بەپلەی یەكەم پارتی لێی بەرپرسە، چونكە زۆرینەی پەرلەمانی كوردستانیان بەدەستەوەیە و روونیكردەوە، یەكێتی لەناوخۆیان ناكۆكی سیاسی و فیكری و ئیدارییان نییە، بەڵكو ناكۆكیان لەسەر پارەیە.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەچاوپێكەوتنێكی بەرنامەی (تاوتوێ)ی ئێن ئارتی رایگەیاند، لەناو حكومەتی هەرێم پارتی بەپلەی یەكەم و یەكێتی بەپلەی دووەم و گۆڕان بەپلەی سێیەم لەم دۆخە بەرپرسن، بەڵام لەبەرئەوەی پارتی زۆرینەی پەرلەمانی كوردستانە و هەرچی لەهەرێم رووبدات ئەوان لێی بەرپرسن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، حكومڕانی هەرێم وەك كورسییەكی چوار قاچە دووانی یەكێتی و دوانیشی پارتی هەڵیگرتووە و وتی "یەكێتی بەرامبەر چەند دەستكەوتێكی بچووك ساختەكاری پارتی لەهەڵبژاردنی رابردوو پەسەندكرد، یەكێتی لەناوخۆیان ناكۆكی سیاسی و فیكری و ئیدارییان نییە، بەڵكو ناكۆكیان لەسەر پارەیە"، هەروەها روونیكردەوە، ئێستا وەزیرەكانی گۆڕان بەشێكن لەحكومەتی هەرێم و بڕیارەكانی.



PM:07:44:24/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو