كازمی: كێشه‌و هه‌ڵه‌ له‌ یاسای قه‌رزدا هه‌یه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن

‌مسته‌فا كازمی

وێستگه‌ نیوز ـ
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، كێشه‌ و هه‌ڵه‌ له‌ یاسای قه‌رزدا هه‌یه‌ و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2020، لە بەیاننامەیەكی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراقدا هاتووە: "حكومەت هەموو ئامادەكارییەك و ئاسانكارییەك دەكات بۆ وەبەرهێنان لە عیراق، وەبەرهێنانیش ئەركی پێشینەی حكومەت بووە".

لەبەیاننامەكەدا هاتووە: "كاردەكەین بۆ ئەوەی داهاتی دەوڵەت لەسەرەتای پێكهێنانی حكومەت گەورە بكەین، كە دەبێت لەگەڵ دابین كردنی باشترین خزمەتگوزاریی هاوڵاتیان هاوتا بكرێت".

كازمی راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی عیراق له‌ په‌یوه‌ندیداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی.


PM:03:31:24/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 2628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت