هەڵوێستی پنتاگۆن لەبارەی کارکردن لەگەڵ تیمی بایدن بۆگواستنەوەی دەسەڵات

‌جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا

وێستگەنیوز-

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، بەخێرایی دەست دەکەن بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ تیمی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ئەوەش لەپێناوی دەستەبەرکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان دوای هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی پیشەیی و گونجاو لەگەڵ ئاسایشی نیشتیمانی.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە وەزارەتی بەرگری پەیوەندیکردوە بە تیمی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و کامالا هاریس جێگری سەرۆک، پنتاگۆن پێی راگەیاندون بەخێرایی دەست دەکەن بەپشتیوانی پێویست کە گونجاوبێت لەگەڵ سیستەمی سەرەکی وڵات بۆ گواستنەوەی دەسەڵات.

راگەیەنراوەکەی پنتاگۆن دوای ئەوەی هات رۆژی دووشەممە ئاژانسی خزمەتگوزاری گشتی کە دامەزراوەیەکی فیدڕاڵی ئەمریکایە و لایەنی فەرمییە بۆ گواستنەوەی دەسەڵات رایگەیاند، جۆ بایدن دەتوانێت پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات دەستپێبکات.

7ـی ئەم مانگە جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان و ركابه‌ری دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان به‌براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی 2020-ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا دیاریكرا و بوه‌ 46 هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌.


AM:09:18:24/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 1964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت