سۆسیالیست کۆنگرە دەبەستێت

‌لۆگۆی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

وێستگەنیوز-

حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دوای چەندینجار لەدواخستنی بەستنی کۆنگرەی داهاتوی حزبەکەی ئەمڕۆ دوشەممە یەکەم کۆبونەوەی ئامادەکاری ئەنجامداو و پەیڕەو پرۆگرامی نوێی سۆسیالیستی بۆبەشێک لەلایەنگرانی رونکردوەتەوە.

میدیای فەرمی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی (حه‌وته‌م)ی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووری حزبەکە كۆبووەتەوە.

ئەوەش هاتوە،  "لەو کۆبونەویەەدا پرۆژەی پەیڕەو پرۆگرامی نوێی حزب بۆ ئامادەبوان شیکراوەتەوه‌".

بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز تائێستا لەبەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کات و شوێنی ئەنجامدانی کۆنگرەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دیارینەکراوە.


PM:10:35:23/11/2020






ئه‌م بابه‌ته 976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت