به‌ فه‌رمی.. وه‌ره‌قه‌ سپییه‌كه‌ی كازمی بڕینی ده‌رماڵه‌ی موچه‌خۆران له‌خۆده‌گرێت


وێستگه‌ نیوزـ

لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ له‌ناو وه‌ره‌قه‌ سپییه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا، باس له‌ بڕینی ده‌رماڵه‌ی موچه‌خۆران كراوه‌.

ماڵپه‌ڕه‌ ناوخۆییه‌كانی عیراق له‌زاری جه‌مال كۆچه‌ر، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عیراق بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕینی ده‌رماڵه‌ی موچه‌خۆران به‌فه‌رمی له‌ وه‌ره‌قه‌ی سپیی چاكسازیی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقدا باس كراوه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر ئاماژه‌ی به‌ هه‌ردوو یاسای ساڵی 2008 و یاسای ژماره‌ 24ی ساڵی 1960ی عیراق كردوه‌ كه‌ رێگره‌ له‌ بڕینی هه‌ر به‌شێك له‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ مافی موچه‌خۆران به‌پێی یاسا پارێزراوه‌.

ده‌شڵێت كه‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌ رێگه‌ به‌ تێپه‌ڕاندنی هیچ یاسایه‌ك نه‌دات كه‌ له‌ یاسای قه‌رز و بودجه‌ی 20121دا باس له‌ بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات.


PM:06:06:23/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 7760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت