سعودیه هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بن سه‌لمان و ناتانیاهۆ ره‌تده‌كاته‌وه
بن سەلمان و ناتانیاهۆ
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له كۆبونه‌وه‌ی شازاده‌ی جێنشینی وڵاته‌كه‌ی و گه‌وره به‌رپرسانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت كه گوایه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعویه له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چاوی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و به‌رپرسانی ته‌لئه‌بیب كه‌وتبێت، دووره له راستییه‌وه.
بن فه‌رحان له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه كه چاوپێكه‌وتنێكی له‌وجۆره رووی نه‌داوه و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده بوون، ته‌نها ئه‌مریكی و سعودی بوون.
پێشتر رادیۆی ئیسرائیل بڵاویكردبوه‌وه كه بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە ئامادەبوونی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە شاری کەناراوی نیۆم-ی سعودییه بە نهێنی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعودی کۆبوه‌تەوە.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا ناتانیاهۆ رایگه‌یاندبوو، كه دەوڵەتانی عەرەب گۆڕانکاری یەکی بنەڕەتییان لە پێگەی خۆیان کردووە و ئێستا پشتگیری پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن، بۆیه شەمەندەفەری ئاساییکردنەوەش لەسەر رێگاکەی بەردەوامە.
PM:05:19:23/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 1940
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت