له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، كازمی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ په‌رله‌مانی عیراق جموجوڵێك ده‌ستپێكردوه‌ بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و په‌رله‌مانتاران ده‌یانه‌وێت راستیی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ بزانن.

مه‌هدی ته‌قی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا بڕیاریدا به‌شێك له‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ عیراق بكشێنێته‌وه‌، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ریش واشنتن به‌ڵێنی دابوو 500 سه‌رباز له‌ عیراق كه‌مبكاته‌وه‌.

مه‌هدی ته‌قی ده‌ڵێت كه‌ په‌رله‌مان راستودروستیی ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق نازانێت، بۆ ده‌ستكه‌وتنی راستییه‌كانیش به‌نیازن له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا میوانداریی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بكه‌ن و له‌زاری ئه‌وه‌وه‌ راستییه‌كه‌ ببیستن.

وتیشی تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك یان نوسراوێكی فه‌رمی نییه‌ بیسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌مریكا به‌نیازی كشانه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ لیژه‌ی ئسیش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عیراق بانگهێشتی كازمیی بۆ ئه‌و پرسه‌ كردوه‌.

له‌ ماوه‌ی رابردوودا ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له‌ عیراق و ئه‌فغانستان بۆ دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز كه‌م بكاته‌وه‌.


PM:03:17:23/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت