سه‌رۆك كۆماری توركیا، داوایه‌كی بوڵنت ئارینج-ی هاوپه‌یمانی خۆی ره‌تكرده‌وه، بۆ ئازادكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه كه گه‌وره بازرگانێكی توركیایه .
بوڵنت ئارینج، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی راوێژكاری باڵای سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئه‌و وڵاته داوای له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، كردبوو، هه‌ریه‌ك له سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په و عوسمان كاڤالا، بازرگانی توركیا ئازاد بكات كه له دوای هه‌وڵی كوده‌تا شكستخواردوه‌كه‌ی ته‌مموزی (2016) ده‌ستگیركراون.
به‌پێی میدیاكانی توركیا، ئه‌ردۆغان ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوخۆی توركیا، ناڕازین له ده‌ستگیرگردنیان، به‌ڵام ئه‌ردۆغان گوێ به‌و ناڕه‌زاییانه نادات.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌ی بوڵنت، ئه‌ردۆغان له میانه‌ی وتارێكدا، له به‌رده‌م ئه‌ندامانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ئیسلامی فه‌رمانڕه‌وای توركیادا وتی: "هه‌رچه‌نده ئێمه پێشتر به‌یه‌كه‌وه كارمان كردووه، ناكرێت بۆچوونی كه‌سی هیچ كه‌سێك په‌یوه‌ست بكرێت به سه‌رۆك، یان حكومه‌ت و حزبه‌كه‌مان".
PM:11:59:22/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 4680
جار خوێنراوه‌ته‌وه