قوباد تاڵه‌بانی لەسەر کوشتنی کچەکەی گەرمیان: هیچ شه‌ره‌فێك له ژن كوشتندا نییه
قوباد تاڵه‌بانی
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر روداوی خنكاندنی كچه‌كه‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن سێ برایه‌وه هاته ده‌نگ و رایگه‌یاند "هیچ شه‌ره‌فێك له ژن كوشتندا نییه".
له‌لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوسیویه‌تی "بەداخەوە جارێکی تر بەتاوانێکی تری ژن کوشتن راچڵەکاین، بەداخەوە ژنێکی تریش بەکوژراوی دۆزرایەوە.. کەی لەوە تێدەگەین کە هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە؟!"
قوباد تاڵه‌بانی دەستخۆشیی لە پۆلیسی گەرمیان كردوه بۆ دەستگیرکردنی خێرای تۆمەتباران و هیوای خواستوه كه تۆمه‌تباره‌كان بە سزای یاسایی خۆیان بگەن و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت تا "ببنە پەند بۆ کەسانی تر کە بیر لەکوشتنی ژنێکی تر دەکەنەوە."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه رۆژی هه‌ینیی رابردوو لە گەڕەکی شارەوانیی دووی قەزای کەلار "سێ برا خوشکەکەی خۆیان هه‌ڵواسی و خنكاندیان.
عه‌لی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لەبوونی تەرمێک لە گەڕەکی شارەوانی دووی قەزای کەلار، دەستبەجێ مەفرەزەکانمان چونە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (م.ا.م) لەدایکبووی ساڵی 1994 لە ماڵەکەی خۆیدا هەڵواسراوە و گیانی لەدەستداوە."
ئاماژەی بەوەشدا، "بە ئامادەبوونی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە کراوە و تەرمی ناوبراو بەمەبەستی پشکنین رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کرا."
عەلی جەمال قدوری راشیگه‌یاند كه دوای کەمتر لە دوو كاتژمێر توانیویانە چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن کە "سێ کەسیان برای کوژراوەکەن" دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا دانیان بەتاوانەکەدا ناوە کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە.
PM:10:56:22/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت