لافاوه‌كه‌ی عیراق ده‌خرێته‌ ئه‌ستۆی كازمی


وێستگه‌ نیوزـ

لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مانی عیراق مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ به‌رپرسیار به‌رامبه‌ر لافاوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عیراق ده‌زانێت.

مازن فه‌یلی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابوری و وه‌به‌رهێنانی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ حكومه‌تی كازمی شكستی هێناوه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و پێی وایه‌ 90%ی پاره‌تی ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌چێته‌ گیرفانی كه‌سانی گه‌نده‌ڵه‌وه‌.

وتیشی له‌و رۆژه‌وه‌ی حكومه‌تی كازمی راسپێردراوه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، به‌رپرسیاره‌ له‌ كێشه‌كانی عیراق، بۆیه‌ ئه‌و لافاوه‌ی له‌ به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ روویدا، ئۆباڵه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی كازمییه‌.

دوێنێ و ئه‌مڕۆ به‌هۆی بارینی بارانی زۆره‌وه‌، به‌غدای پایته‌ختی عیراق و چه‌ند شارێكی دیكه‌ لافاو هه‌ستا، لافاوه‌كه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ میللی و هه‌ژارنشینه‌كان دروستبوو و زیانی ماددیی به‌ هاوڵاتیان گه‌یاند.


PM:09:40:22/11/2020


ئه‌م بابه‌ته 988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت