له ترسی ئه‌نلفۆنزای باڵنده، هۆڵه‌ندا 190 هه‌زار مریشكی له‌ناوبرد
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند كه دوای ئاشكراكردنی ناوچه‌یه‌ك كه ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 190 هه‌زار مریشكیان له‌ناوبردوه.
لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانی هۆڵه‌ندا رایانگه‌یاندوه كه له كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری ناوچه‌ی هیكیندۆرب 100 هه‌زار مریشك و له كێڵگه‌ی ڤیتمارسۆم، له باكوری فریزلاند، 90 هه‌زار مریشیی تریان له‌ناو بردوه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هۆڵه‌ندا رایگه‌یاندوه مریشكه‌كانی ئه‌و دوو كێڵگه‌یه توشی ئه‌نفلۆنزا سه‌خته‌كه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده بوون كه له جۆری H5ه و له‌ناوبردنی ئه‌و مریشكانه‌ش بۆ رێگرتن بووه له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هۆڵندا داواشی له خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان كردوه په‌له‌وه‌ره‌كانیان تا كاتێكی نادیار له‌ناو كێڵگه‌كاندا بهێڵنه‌وه تا رێگه‌نه‌درێت په‌تاكه بڵاوببێته‌وه.
PM:08:29:22/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت